لە چەند هێرشێكی ئاسمانیدا 8 چەكداری داعش كوژران

07/12/2022 عێراق

نەوا -
لە چەند هێرشێكی ئاسمانیدا لەلایەن فڕۆكە جەنگییەكانی عیراق، 8 چەكداری رێكخراوی داعش لە زنجیرە چیاكانی حەمرین كوژران.
سەرچاوەیەكی ئەمنی ئاشكرای كردووە، دوای چەند رۆژێك لە چاودێری لەلایەن هەواڵگری سەربازی لە رێگەی درۆنەوە و ناردنی وردەكاریەكانی بۆ فڕۆكەكانی بەرگری ئاسمانی، چەند هێرشێكی سەركەوتوو ئەنجام دراون.
رونیشیكردووەتەوە، لە هێرشەكاندا چەند مۆڵگەیەكی داعش لە زنجیرە چیاكانی حەمرین كراونەتە ئامانج و بەپێی زانیاریەكان 8 چەكداری ئەو رێكخراوە كوژراون.
سەرچاوەكە باسی لەوەش كردووە، لە ئێستادا هێزەكانی دژە تیرۆر سەرقاڵی پرۆسەی دابەزاندن و گەڕان و پشكنین لە ناوچەكەدا بۆ كۆكردنەوەی تەرمی ئەو چەكدارانە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group