بەغدا دەرگای دامەزراندنی بۆ پاسەوانی سنور لە هەرێم كردەوە

08/12/2022

نەوا-
وەزارەتی ناوخۆی عیراق دامەزراندنی پاسەوانی سنوری بۆ دانیشتوانی هەرێمی كوردستان راگەیاند.
لیوا سەعد مەعن وتەبێژی شانەی راگەیاندنی ئەمنی عیراق بڵاویكردۆتەوە، وەزارەتی ناوخۆی عیراق دەرگای بۆ خۆبەخشان لەناوچەی یەكی پاسەوانی سنور بۆ خوازیارانی دامەزراندن لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستانی عیراق و سەرجەم پارێزگاكانی تر كردۆتەوە.
مەعن راشیگەیاندوە، ئەو هەنگاوە بۆ پەرەپێدانی سەرچاوە مرۆییەكانە لەو ناوچانەی پێویستیان پێی هەیە.
وتەبێژی شانەی راگەیاندنی ئەمنی عیراق لەگەڵ ئەوەی كردنەوەی دەرگای دامەزراندنەكەی راگەیاندوە بەڵام هیچ ناونیشان و ئەدرەسێكی ئەلكترۆنی بۆ دەستپێكردنی پێشكەشكردنی خوازیاران بڵاونەكردۆتەوە.
بۆ زانیاری زیاتر خوازیارانی دامەزراندن دەتوانن چاودێری سایتی وەزارەتی ناوخۆی عیراق بكەن تا ئەوكاتەی لینكی سیڤی ناردن كارا دەكەن، یاخود بۆ پەیوەندیكردن كلیك بۆ كردنەوەی سایتی وەزارەتی ناوخۆی عیراق بكە..
https://moi.gov.iq/?page=3942

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group