ریاڵ مەدرید چۆن توانی ئێندریك بەدەستبهێنێت؟

11/12/2022 وەرزش

نەوا -
سەرەڕای ئەوەی هەردوو یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی و چێڵسی ئینگلیزی پارەیەكی زیاتریان خستە بەردەمی بەڵام ئێندریك فیلیپ بەهرەمەندی بەڕازیلی یانەی ریاڵ مەدریدی هەڵبژارد، ئەوەش بەهۆی مافی بڵاوكردنەوەی وێنەكانی.
رۆژنامەی "ئاس"ی ئیسپانی بڵاویكردووەتەوە، هەردوو یانەی پاریس سانجێرمان و چێڵسی پارەیەكی زیاتریان خستە بەردەم ئێندریك یاریزانی لاوی یانەی پالمێراسی بەڕازیلی، بەڵام ئەو یاریزانە یانەی ریاڵ مەدریدی هەڵبژارد.
سەبارەت بە هۆكارەكەی هاتووە، لە گرێبەستەكەیدا لەگەڵ یانە ئیسپانییەكە 50%ی مافی بڵاوكردنەوەی وێنەكانی بۆ یاریزانەكە دەگەڕێتەوە كە لە گرێبەستی ئەو دوو یانەیەی تردا كەمتر بوو، ئەوەش هۆكارێكی سەرەكی بوو بۆ بڕیارەكە، چونكە ئەو یاریزانە بەڕازیلییە پێی وایە لە یانە ئیسپانییەكە ریكلام و پارەی وێنەكانی زۆر زیاترە لەو دوو یانەیەی تر، ئەوەش قەرەبووی پارە زیادەكەی یانەكانی تری بۆ دەكاتەوە، بەوەش پارەیەكی زیاتری دەستدەكەوێت.
ئێندریك، لە دایكبووی ساڵی 2006ە و یەكێكە لە لاوە بەهرەمەندە دیارەكانی خولی بەڕازیلی و چاوی یانە گەورەكانی لەسەربوو.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group