فەلەكناسێكی بەڕازیلی: ئەرجەنتین براوەی مۆندیال دەبێت

17/12/2022 وەرزش

نەوا -
فەلەكناسێكی بەڕازیلی پێشبینی ئەوە دەكات، هەڵبژاردەی ئەرجەنتین براوەی مۆندیالی 2022ی قەتەر دەبێت، پێشتریش پێشبینی ئەوەی كردبوو كە فەرەنسا و ئەرجەنتین دەگەنە یاری كۆتایی و ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاودەبێتەوە.
رۆژنامەی "دەیلی ستار"ی بەریتانی بڵاویكردووەتەوە، "ئاتۆس سالۆمی" كە بە "بوسترادامۆسی زیندوو" ناسراوە پێشبینی براوەی مۆندیالی قەتەری كردووە و پێی وایە كە هەڵبژاردنی ئەرجەنتین دەبێتە خاوەنی و وتویەتی، بە داخەوە بۆ فەرەنسا، هەستەكانی پێی دەڵێن كە ئەرجەنتین براوەی یاری كۆتایی مۆندیال دەبێت.
سالۆمی پێشتریش پێشبینی ئەوەی كردبوو كە هەردوو هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و فەرەنسا دەچنە یاری كۆتایی و فەرەنسا لە مەغریب دەباتەوە و ئەرجەنتینیش بەسەر كرواتیادا سەردەكەوێت.
دەیلی ستار ئەوەشی بڵاوكردووەتەوە، ئەو فەلەكناسە پێشتر پێشبینی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و كۆچی دوایی شاژنی بەریتانیاشی كردبوو، بەهۆی ئەوەی زۆرینەی پێشبینییەكانی دێنە دی ناوی "نوستراداموسی زیندوو"ی لێنراوە، كە فەیلەسوفێكی فەرەنسی بووە و پێشبینی زۆرێك لە روداوەكانی كردبوو.
ئاتۆس سالۆمی بەپێی سیستمێك پێشبینی دەكات پێی دەوترێت "كابالا"، كە شیكردنەوە بۆ ئەگەرە بیركارییەكان دەكات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group