شارەزایان هۆشداری لە بڵاوبونەوەی ئەنفلۆنزای باڵندە لەناو مرۆڤدا دەدەن

21/01/2023 هەمەڕەنگ

نەوا - 
شارەزایان هۆشداری دەدەن لەوەی، دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی ئەنفلۆنزای باڵندە لەناو گیانداری جۆری "مینك"، مەترسی ئەوە هەیە ڤایرۆسەكە بگوازرێتەوە بۆ مرۆڤیش، هەروەها ببێتە پەتایەكی جیهانی.
بەپێی راپۆرتە جیهانییەكان، زانایان لە سەرجەم ناوچەكانی جیهانەوە جەخیان لەوە كردووەتەوە كە ڤایرۆسی ئەنفلۆنزای باڵندە لەناو شیردەرەكاندا بڵاودەبێتەوە، ئەوەش واتای ئەوەیە كە رێگەی پێدەدات بە ئاسانی بگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ و بڵاوببێتەوە، ئەوەش واتای لاچوونی گەورەترین رێگرییە بۆ ئەوەی ئەو ڤایرۆسە جیهان داگیر بكات.
لای خۆیەوە پرۆفیسۆر "رۆبێرت بیڵ" شارەزای زانستی بەرگری لە پەیمانگای "فرانسیس كریك" لە لەندەن وتویەتی، پێویستە پلانی فریاگوزاریمان هەبێت بۆ ڤاكسینەكان، هەروەها "ئیزابێلا ئیكریك" زانا لە ناوەندی نەخۆشییە ڤایرۆسییەكان لە زانكۆی جنێف باسی لەوە كردووە، ئەو گەشەكردنەی ڤایرۆسەكە بەڕاستی جێی نیگەرانییە.
بەپێی راپۆرتەكان، شارەزایان بەشێوەیەكی گشتی هۆشدارییانداوە لە بڵاوبونەوەی ئەو ڤایرۆسە لەناو گیانداری "مینك"، كە لەوانەیە ببێتە هۆی گۆڕانكاری لە ڤایرۆسەكە و گۆڕینی ماددەی بۆماوەیی بۆ دروستبوونی نەوەیەكی نوێ.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group