كیربی: دەست لە گفتوگۆكانی توركیاو فینلاندو سوید وەرنادەین

28/01/2023 جیهان

نەوا-
جۆن كیربی بەڕێوەبەری پەیوەندییە ستراتیجییەكانی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریكا رایگەیاند، وڵاتەكەی دەست لە گفتوگۆكانی نێوان فینلاندو سویدو توركیا وەرنادات و پێویستە ئەو سێ وڵاتە خۆیان ناكۆكییەكانی نێوانیان چارەسەر بكەن.
كیربی لە پرێس كۆنفرانسێكدا باسیلەوەكرد، پشتیوانیەكی بەهێزی ئەندامێتی سویدو فینلاند لەهاوپەیمانی ناتۆ دەكەن، بەڵام پێویستە ئەو وڵاتانە خۆیان ناكۆكیەكانیان لەگەڵ توركیادا چارەسەر بكەن. وتیشی: ئاگاداری نیگەرانییەكانی توركیان لە بەرامبەر ئەندامێتی سویدو فینلاند لەهاوپەیمانی ناتۆ، بۆ گرنگە دانوستانەكانیان بەردەوامی پێ بدەن.  

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group