پوتین ئامادەی گفتوگۆیە لەگەڵ ئەڵمانیا

29/01/2023 جیهان

نەوا-
وتەبێژی كرملین رایگەیاند، ڤلادیمر پوتین سەرۆكی روسیا ئامادەیە پەیوەندی بە ئۆلاف شۆڵتس راوێژكاری ئەڵمانیاوە بكات، بەڵام تا ئێستا هیچ پەیوەندییەكیان ئەنجامنەداوە.
دیمتری بیسكۆڤ وتەبێژی كرملین بە كەناڵەكانی روسیای راگەیاندوە، تائێستا هیچ گفتوگۆیەك لەنێوان ئێمەو راوێژكارەكەی ئەڵمانیادا نیە، بەڵام  ڤلادیمر پوتین رەزامەندی نیشانداوە ئەگەر پەیوندی ئەنجامبدرێت.
پێشتر شۆڵتس لە چاوپێكەوتنێكدا رایگەیاندبو، جارێكی دیكە لەگەڵ پوتین قسە دەكەم، ئەركەكە لەسەر سەرۆكی روسیایە كە هێزەكانی بكشێنێتەوە بۆ كۆتاییهێنان بەم شەڕە ترسناكە كە سەدان هەزار كەس كوژراون.
جێی ئاماژەیە، لەچەند رۆژی رابردوودا ئەڵمانیا 14 تانكی لیۆپاردی بۆ كیێڤ دابینكرد تا بەرەنگاری لەشكركێشی روسیا ببێتەوە، ئەو بڕیارەش توڕەیی روسیای بەداوی خۆیدا هێنا.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group