ئێران هەناردەكردنی غازی بۆ عیراق راگرت

29/01/2023 عێراق

نەوا-
وەزارەتی كارەبای عیراق رایگەیاند، 12 رۆژە هەناردەكردنی غاز لەلایەن ئێرانەوە بۆ عیراق راگیراوە.
وەزارەتی كارەبای عیراق لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە، ماوەی 12 رۆژە هەناردەكردنی غاز بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنان بەمەبەستی چاككردنەوەی بۆری گواستنەوەی غاز بەپێی ئەوەی لایەنی ئێرانی رایگەیاندوە راگیراوە.
ئاماژەشیكردوە، بەهۆی ئەو هەنگاوەی ئێرانەوە ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا لەبەغداو ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوری عیراق 7 هەزارو 500 مێگاوات كەمبوەتەوە كە ئەوەش بەشێوەیەكی بەرچاو كاریگەریی لەسەر كەمبونەوەی پێدانی كارەبای نیشتمانی بە هاووڵاتیان دروستكردوە.
وەزارەتی كارەبای عیراق باسی لەوەشكردوە، رێوشوێنی بەپەلەیان گرتوەتەبەرو لەسەر ئاستی باڵا هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی نەوت كردوە بۆئەوەی بڕی زیاتر لە سوتەمەنی جێگرەوە بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا لە بەغداو ناوچەكانی ناوەڕاست و باشور دابین بكات، تا بتوانرێت كەمكردنەوەی هەناردەكردنی غاز لەلایەن ئێرانەوەی پێ قەرەبو بكرێتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group