هێرشێكی ئەلكترۆنی مەترسیدار دەكرێتە سەر ئیسرائیل

30/01/2023 جیهان

نەوا – 
هێرشێكی ئەلكترۆنی مەترسیدار دەكرێتە سەر كارگە كیمیاوییەكانی ئیسرائیل و هێرشبەران هەڕەشەی ئەوە دەكەن، ئەگەر كرێكارانی كارگەكە كارەكەیان جێنەهێڵن ئەوا دەیانتوێننەوە.
هێرشەكە كە لەلایەن "فەیلەقی ئەلكترۆنی قودس"ەوە ئەنجام دراوە بۆ سەر كارگە كیمیاییەكان و نامەیەك جێهێڵراوە و تێیدا هاتووە، پەیامیان بۆ كرێكارانی كارگەكە ئەوەیە كە كارەكانیان جێبهێڵن و بەدوای شوێنێكدا بگەڕێن كە ئەوانی لێنەبن، بەڵام ئەوان لە هەموو شوێنێكدا هەن.
ئەوەش هاتووە، دڵنیایان دەكەنەوە كارگە كیمیاوییەكە مەترسییە لەسەر ژیانیان و جاری داهاتوو دودڵ نابن لەوەی جەستەیان بەو ماددە كیمیاویانەی لە كارگەكەدان بتوێننەوە، هەر تاوانێك دژی فەلەستینییەكان دەبێتە هۆی رشتنی خوێنیان، ئەوان لە هەموو شوێنێكدا هەن.
هێرشەكانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر ناوچە فەلەستینییەكان بەردەوامە و لە ماوەی كۆتاییشدا پرۆسەیەكی سەربازی بۆ سەر خێوەتگەیەكی فەلەستینی ئەنجامدا و دەیان كوژرا و برینداری لێكەوتەوە، كە بەشێكیان ژن و منداڵ بوون.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group