وەزارەتی دارایی خستەی موچەی مانگی 1ی بڵاوكردەوە

05/02/2023

نەوا -
وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی موچەی مانگی یەكی فەرمانبەرانی بڵاوكردەوە و رۆژی 6ی مانگ بە وەزارەتی تەندروستی دەست پێ دەكات و رۆژی 27ی مانگ بە  سەرۆكایەتیەكان و خانەنیشینی پێشمەرگە كۆتایی دێت.
 وەزارەتی دارایی و ئابوریی حكومەتی هەرێم ئەمڕۆ یەكشەممە 5ی شوبات لیستی دابەشكردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی بڵاوكردەوە وەزارەتی تەندروستی وەك یەكەم وەزارەت سبەینێ دووشەممە 6ی مانگ موچە وەردەگرن. 
بەپێی لیستەكە، وەزارەتی ناوخۆ لە رۆژی 12ی ئەم مانگەدا موچەی مانگی یەك وەردەگرن، هەروەها وەزارەتی پەروەردەش رۆژی 15ی مانگ موچە وەردەگرن.
 لە لیستەكەی وەزارەتی داراییدا ئەوەش هاتووە، كۆتا وەزارەت و دامەزراوە كە موچەی مانگی یەك وەردەگرن سەرۆكایەتیەكان و خانەنیشینی پێشمەرگە دەبێت لە رۆژی 28ی 2ی 2023دا .

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group