داوا لە خاوەن پرۆژەكانی وەبەرهێنان دەكرێت دۆلار بە نرخی كەمتر وەربگرن

05/02/2023

نەوا -
عەزیز سەعید بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی سلێمانی ئاشكرای كرد، داوایان لە خاوەن پرۆژەكانی نیشتەجێبوون كردووە، كە بەهای دۆلار بە كەمتر لەسەر ئەو كەسانە هەژمار بكەن كە قیستی یەكەكانیان دەدەن یاخود یەكە دەكڕن.
عەزیز سەعید بە میدیاكانی وتووە، داوایان لە وەبەرهێنەران كردووە رەچاوی ژیانی هاوڵاتیان بكەن، تاوەكو ئەو كاتەی بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار جێگیر دەبێت.
لەو نوسراوەی وەبەرهێنانی سلێمانی ئاڕاستەی خاوەن پرۆژەكانی كردووە هاتووە، لە كاتی وەرگرتنی قیستی یەكەكانی نیشتەجێبوون یاخود فرۆشتنیان، رەچاوی رەوشی ژیانی هاوڵاتیان بكەن و بەهای دۆلار بە كەمتر لە بەهای ئێستای وەربگرن.
هاوڵاتیانی بەشدار لە پرۆژەكانی نیشتەجێبوون بە دۆلار قیستی یەكەكانیان دەدەن و لە ئێستادا دۆلار بەهایەكی بەرزی هەیە و ئەوەش بارگرانی بۆ هاوڵاتیان دروست كردووە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group