هەورو بارانبارین لە زۆربەی ناوچەكان بەردەوام دەبێت

05/02/2023

نەوا-
بەپێی داتاو زانیارییەكانی وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بارانی تاو تاو و كەشی هەوراوی لە هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت.
ئاسمانی هەرێم بەگشتی هەورو باراناوی دەبێت و باران بەشێوەی پچڕپچڕ لە كاتی جیاجیا دەبارێت، لە هەندێ ناوچەشدا ئەگەری تەرزە بارین هەیە.
هەر بەپێی زانیاریەكانی وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن: شەپۆلی بەفر بارین ناوچە سنورییەكان و شاخاوییەكان دەگرێتەوەو ئاستی باران و بەفر لە سنوری پارێزگای دهۆك زیاتر دەبێت، ئاستی دابارینیش لە ناوەندی پارێزگاكان كەمدەبێتەوە.
راشیگەیاندوە، رۆژی دووشەممە 6-2 هەورو باران زۆربەی كوردستان دەگرێتەوە، بەفر بەشێكی زۆری ناوچە شاخاوییەكان دادەپۆشێت و لە ئێوارەشدا ئاستی دابارین بە تایبەتی لە شەودا زیاتر دەبێت، هەروەها لە بەشێكی سنوری پارێزگای هەولێرو دهۆك لەگەڵ دروستبونی هەورەتریشقە، خێرایی با لەكاتەكانی ئێوارەدا لە سنوری  پارێزگای هەولێرو كەركوك زیاد دەكات .
لەبارەی پلەكانی گەرماشەوە رایگەیاندوە، پلەی گەرمی بەگشتی 2 تا 3 پلە بەراورد بە رۆژی یەكشەممە بەرزدەبێتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group