نه‌وا
پۆلیسى فه‌ره‌نسى لێكۆڵینه‌وه له گرته‌یه‌كى ڤیدیۆیى ده‌كات كه په‌خشێكى راسته‌وخۆ بووه‌و تێیدا كۆمه‌ڵێك گه‌نج ده‌ستدرێژى سێكسى به‌كۆمه‌ڵ ده‌كه‌نه‌سه‌ر كچێكى ته‌مه‌ن 19 ساڵ.
به‌پێى ئه‌و راپۆرتانه‌ى ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانى فه‌ره‌نسا بڵاویانكردووه‌ته‌وه: له‌په‌خشه راسته‌وخۆدا ئه‌وه ده‌بینرێت كه 4 گه‌نج له‌نزیك یانه‌یه‌كى شه‌وانه له‌شارى تۆلۆز هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر كچه‌كه، له‌ئێستادا هێزه‌كانى پۆلیس به‌دوایاندا ده‌گه‌ڕێن كه ته‌مه‌نیان له‌نێوان 25 بۆ 30 ساڵیدایه.
له‌گرته ڤیدیۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كچه‌كه كحولى خواردووه‌ته‌وه‌و مه‌ست بووه‌و گوێت له‌هاواره‌كانى ده‌بێت له‌ڤیدیۆكه‌دا، هه‌روه‌ها ده‌نگى هێرشكه‌ره‌كان ده‌بیسترێت كه یه‌كێكیان ده‌ڵێت بوه‌ستن له تۆماركردنى به‌ڤیدیۆ ئه‌وه ده‌ستدرێژى سێكسییه ... ده‌ستدرێژى سێكسى، یه‌كێك له‌و گه‌نجانه كچه‌كه به قژ راده‌كێشێت و داواى لێده‌كات له‌رێگه‌ى ده‌مه‌وه سێكسى له‌گه‌ڵدا بكات و چه‌ندین جار دووباره‌ى ده‌كاته‌وه.
به‌پێى زانیاریه‌كان، ئه‌و رووداوه هاوڵاتیانى تووشى شۆك كردووه‌و ریپۆرتێكى زۆر له‌سه‌ر ڤیدیۆكه كراوه بۆ ئه‌وه‌ى بسڕدرێته‌وه، دواتر هێزه‌كانى پۆلیس گرته ڤیدیۆكانیان له‌تۆڕه‌كانى سناپ چات و تویته‌ر سڕیوه‌ته‌وه.
له‌لایه‌كى تره‌وه، داواكارى گشتى فه‌ره‌نسا ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه: گومانیان نییه له‌روودانى تاوانه‌كه به‌ڵام تائێستا نازانرێت كچه‌كه سكاڵاى تۆمار كردووه یان نا، به‌ڵام سوورن له‌سه‌ر لێكۆڵینه‌وه ئه‌گه‌ر سكاڵا هه‌بێت یان نا.