نه‌وا–سالم سه‌لیم
په‌رله‌مانتارێكى توركمان له په‌رله‌مانى كوردستان جه‌ختده‌كاته‌وه، لایه‌نه سیاسییه توركمانه‌كان له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ى په‌رله‌مانى كوردستاندا، په‌رته‌وازه‌ن و دیدو تێڕوانینى جیاوازیان هه‌یه له‌به‌ڕێوه‌بردنى كاروبارى توركمان و هه‌ر لایه‌نه‌و ده‌یه‌وێت خۆى جڵه‌وى پرسه‌كان بگرێته ده‌ست، ده‌شڵێت "لایه‌نه توركمانیه‌كان له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا، به‌ئاڕاسته‌ى جیاجیا كارده‌كه‌ن، بۆیه ناتوانن مافه شایسته‌كانى خۆیان مسۆگه‌ر بكه‌ن".
جه‌وده‌ت جه‌رجیس ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان له فراكسیۆنى پێشكه‌وتنى توركمان بۆ رادیۆى نه‌وا وتى "هه‌رچه‌نده توركمان به‌دووه‌مین نه‌ته‌وه له هه‌رێم هه‌ژمار ده‌كرێت و مافى خۆیه‌تى به‌شدارى له ئیداره‌دانى هه‌رێمدا بكات، به‌ڵام تا ئێستا یه‌كڕیز نییه و لایه‌نه سیاسییه‌كانى دیدو تێڕوانینى جیاوازیان هه‌یه بۆ پرسه سیاسى نه‌ته‌وه‌ییه‌كان، بۆیه پێناچێت مافه شایسته‌كانى خۆی له هه‌رێم به‌ده‌ستبهێنێت".
جه‌وده‌ت جه‌رجیس بۆ رادیۆى نه‌وا جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه، لایه‌نه توركمانییه‌كان له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا كۆده‌نگ نین و به‌ئاڕاسته‌ى جیاجیا كار ده‌كه‌ن، به‌شێكیان كاریگه‌رى ده‌وڵه‌تى هه‌رێمایه‌تیان له‌سه‌ره‌و به‌شێكى دیكه‌یان خۆیان به‌عیراقى ده‌زانن و هه‌شیانه خۆى به‌كوردستانى ده‌زانێت و ئه‌م جیاوازیه‌ش به زیان به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌ى توركماندا شكاوه‌ته‌وه و نه‌یهێشتووه به‌مافه‌كانى بگات.