نه‌وا
ئه‌نجومه‌ی ئاسایشی نیشتمانی عێراق له‌دوا كۆبوونوه‌ی خۆیدا بڕیاریدا هێزی سه‌ربازی له‌سه‌ر سنوره‌كانی نێوان وڵاته‌كه‌ی و توركیا بڵاوه‌ی پێبكرێت، قادر ره‌زگه‌یی بڕیارده‌ری لیژنه‌ی ئاسایش و ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستانیش ده‌ڵێت، "پێویسته كاره‌كه به هه‌ماهه‌نگی حكومه‌تی هه‌رێم بێت و ئه‌ركه‌كه به پێشمه‌رگه و پاسه‌وانی سنور بسپێردرێت، چونكه جوڵاندنی هێزی عێراقی به‌ره‌و ئه‌و سنوره، به‌بێ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ هه‌رێم به واتای راگه‌یاندنی جه‌نگه".
قادر ره‌زگه‌یی له میانی به‌رنامه‌ی له‌گه‌ڵ رووداوه‌كانی نه‌وا سه‌باره‌ت به‌و بڕیاره‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی عێراق رایگه‌یاند، له‌هه‌رێمی كوردستان هێزی پێشمه‌رگه بوونی هه‌یه، كه له ده‌ستوردا وه‌ك پاسه‌وانی هه‌رێم دانی پێدانراوه و راسته تا ئێستا به‌غدا شایسته داراییه‌كانی دابین ناكات، به‌ڵام جگه له‌وان هێزی پاسه‌وانی سنوریش له هه‌رێم بوونی هه‌یه كه سه‌ر به حكومه‌تی فیدراڵه‌وه و ئه‌و حكومه‌ته‌ش ده‌توانێت به رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌ركی پاراستنی سنور به‌و هێزه و به هێزی پێشمه‌رگه بسپێرێت.
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر حكومه‌تی عێراق به بێ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ هه‌رێم بیه‌وێت، هێزی سه‌ربازی له سه‌ر سنوره‌كانی له‌گه‌ڵ توركیا بڵاوبكاته‌وه، بڕیارده‌ری لیژنه‌ی ئاسایش و ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان وتی: "ئه‌گه‌ر عێراق تاكلایه‌نانه و به‌بێ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ هه‌رێم بڕیارێكی له‌و جۆره بدات، ئه‌وه ده‌چێته خانه‌ی راگه‌یاندنی جه‌نگ دژی هه‌رێم و دانیشتوانه‌كه‌ی و هه‌ر پرۆسه‌یه‌كی لێبكه‌وێته‌وه ده‌كه‌وێته چوارچێوه‌ی په‌لاماردان و داگیركاری".