بارزانی: بۆ رزگاركردنی عیراق لەگەڵ هەندێك لایەن رێككەوتن دەكەین

15 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لەمیانی بانگەشەی حزبەكەی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق لەگەڵ مامۆستایانی ئایینی شاری دهۆك كۆبوەوەو بەپێی راگەیەنراوێك بارزانی باسی زوڵم و زۆرداریی كردوەو رایگەیاندوە كە لەكوردستان فەرهەنگی پێكەوەژیان و لێبوردەیی جێگەی شانازییەو لەهەمو جیهان باس دەكرێت.
لەبەشێكی تردا سەرۆكی پارتی وتویەتی: لەدوای 2003 پێیانوابوە ئەگەر دەستوری عیراق جێبەجێ بكرێت لە زۆربەی كێشەكان رزگار دەبن، بەڵام نەكرا. ئێستاش دوای هەڵبژاردن ئومێدیان هەیە لەگەڵ هەندێك لایەنی دڵسۆز رێككەوتن بكەن و عیراق لە میحنەت رزگار بكەن. 

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group