ئەمرۆ مووچەی مامۆستایانەی گرێبەست دابەشدەكرێت

15 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ یەكشەممە مووچەی مانگی 8ی مامۆستایانی گرێبەست لە وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دابەش دەكرێت.
هاوكات هەر ئەمڕۆ، مووچەی مانگی 8ی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەش دەكرێت كە لە دوای 1ی تەممووزی 2025 بە شێوەی گرێبەست یان هەمیشەیی لەسەر میلاكی دامەزراوەكانی حكومەت دامەزراون، شایستە داراییەكانیان لەسەر داهاتی ناوخۆیی هەرێمی كوردستان خەرج دەكرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group