هەڵبژاردنی گشتی لە عیراق كۆتاییهات

22 کاتژمێر پێش ئێستا

كاتژمێر 6ی ئێوارە دەنگدانی گشتی لەسەرتاسەری عیراق كۆتاییهات و كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لەعیراق لە وادەی خۆیدا ئامێرە ئەلكترۆنییەكانی دەنگدانی كوژاندەوە.
پێشتر جومانە غەللای وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن لە عیراق رایگەیاندبو، لەدوای داخستنی سندوقەكانی دەنگدان 24 كاتژمێر دواتر ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردن بڵاودەكەنەوە.
لەسەرتاسەری عیراق و هەرێمی كوردستان زیاتر لە 20 ملیۆن هاوڵاتی مافی دەنگدانی هەبو بۆ هەڵبژاردنی 329 كوسی بۆ ئەندامانی خولی نوێی پەرلەمانی عیراق كە لەنێویاندا نۆ كورسی پەرلەمان بۆ كۆتای پێكهاتەكان دیاریكراوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group