نەوا-
فڕۆكەیەكی سەربازی توركیا بە 20 سەرنشینەوە لە نزیك خاكی جۆرجیا كەوتە خوارەوە.
ئاژانسی ئەسۆشیەیتید پرێس بڵاویكردەوە، هۆكاری كەوتنە خوارەوەی فڕۆكەكە و چارەنووسی سەرنشینەكان ڕوون نەبووەتەوە، بەڵام ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆكی توركیا بەرپرسانی دیكەی باڵای جۆرجیا و ئازەربایجان ئاماژەیانداوە، بەشێك لەسەرنشینەكانی فڕۆكەكە گیانیان لەدەستداوە.
لای خۆیەوە وەزارەتی بەرگریی توركیا لە پلاتفۆڕمی (X) بڵاویكردەوە ئەو فڕۆكەیەی كەوتووەتە خوارەوە لە جۆری C-130 یووە لە رێگەی گەڕانەوەدا بۆ توركیا كەوتووەتە خوارەوە.
ئاشكراشیكرد، كە تیمی فڕۆكەكە و سەرنشینەكانی دیكەی فڕۆكەكە كە لە 20 سەرباز پێكهاتبوون سەرجەمیان گیانیان لەدەست دا.