سوریا چوە ناو هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژی داعش

2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
حكومەتی نوێی سوریا بە سەرۆكایەتی ئەحمەد شەرع سەرۆكی كاتیی بەشداری لەهاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژی داعش كرد كە لەساڵی 2014ـەوە بە سەركردایەتی ئەمریكا دامەزراوە.
باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە سوریا بڵاویكردەوە، سوریا بەشداری لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژی داعش كردوە، ئەمە خاڵێكی وەرچەرخانە لە مێژوی سوریاو جیهان لە دژی تیرۆر، ئێستا ئەو وڵاتە بەفەرمی بوەتە 90هەمین هاوبەش كە بەشداری لەهاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شكستپێهێنانی داعش دەكات.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group