سودانی داوای ڕاگرتنی بەرهەمهێنانی غازی كۆرمۆر دەكات

7 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق
نەوا-
ماڵپەڕی ئەلمۆنیتۆری ئەمریكی ڕاپۆرتێكی لەبارەی كۆرمۆر بڵاوكردووتەوە و دەڵێت، گرژییەكانی نێوان محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق و حكومەتی هەرێمی كوردستان پێ دەنێنە قۆناغێكی مەترسیدارەوە، ئەمەش دوای ئەوەی بەغدا داوای ڕاگرتنی بەرهەمهێنانی غازی لە كێڵگەی كۆرمۆر كردووە و حكومەتی هەرێمیش بە تووندی ڕەتیكردۆتەوە.
ماڵپەرەكە نووسیویەتی، دوای هێرشە مووشەكییەكەی 26ی ئەم مانگە بۆ سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر، سوودانی لیژنەیەكی وەزاری بۆ لێكۆڵینەوە پێكهێناوە، سەرچاوە ئاگادارەكان بە ماڵپەڕی ئەلمۆنیتەریان ڕاگەیاندووە، سوودانی فەرمانی بە كۆمپانیای دانەغاز كردووە كە تا كاتی تەواوبوونی كارەكانی لیژنەكە، بەرهەمهێنانی غاز ڕابگرن.
ئەم بڕیارەی سوودانی لە كاتێكدایە كە بڕیار بوو لەماوەی 72 كاتژمێر ئەنجامی لێكۆڵێنەوەكان بۆ ڕای گشتیی ئاشكرا بكرێت بەڵام تا ئێستا هیچ ئەنجامێك بڵاونەكراوەتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group