نەوا-
كۆمپانیای دانە غاز رەتیدەكاتەوە محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق داوای راگرتنی بەرهەمهێنان و هەناردەكردنی غازی لە كێڵگەی كۆرمۆر كردبێت و دەڵێت، بڵاوكردنەوەی ئەو هەواڵە راست نییە.
كۆمپانیای دانە غاز لە راگەیەنراوێكدا هەواڵێكی سایتی ئەلمۆنیتەری رەتكردەوە گوایە محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق داوایكردوە، تاكاتی راگەیاندنی ئەنجامی لێكۆڵینەوە لەسەر هێرشەكە بەرهەمهێنانی غاز لە كێڵگەی غازی كۆرمۆر رابگیرێت و هەناردە نەكرێتەوە.
باسی لەوەشكردوە، ئەوەی لە هەواڵەكەی ئەلمۆنیتەردا هاتوە بەهیچ شێوەیەك راست نییە، بەپێچەوانەوە سەرۆك وەزیرانی عیراق بە رونی جەختی لەسەر خواستی خۆی بۆ دەستپێكردنەوەی بەرهەمهێنانی غاز لە كێڵگەی كۆرمۆر لە نزیكترین كاتدا كردوەتەوە.