شەپۆلێكی باران بارین سەرجەم ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە
8 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، هەرێمی كوردستان لە بەیانییەوە دەكەوێتە ژێر كاریگەریی دوو نزمە پاڵەپەستۆ، كە یەكێكیان لە دەریای ناوەڕاستە و ئەوی دیكەیان لە دەریای سوورە.
ڕاشیگەیاندووە، پێشبینی دەكرێت شەپۆلێكی باران سەرجەم ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بگرێتەوە، ئەو شەپۆلە بارانە لە سبەی یەك شەممەوە دەستپێدەكات تاوەكو ڕۆژی پێنج شەممە بەردەوام دەبێت.
لای خۆشیەوە، دەستەی كەشناسی عێراق ڕایگەیاندووە، بارانبارین لە ئەمڕۆ دەستپێدەكات و چەند رۆژێك بەردەوام دەبێت.
كەشناسی عێراق باسی لەوەشكردوە، پێشبینی دەكرێت بارینی زۆر و بەخوڕِ لە هەرێمی كوردستان دەكرێت، لەگەڵ ئەگەری لافاو لە دۆڵ و لێوارەكاندا، هەروەها پێشبینی بارانبارینی مامناوەند دەكرێت لە ناوچەكانی دیكەی وڵات، لەگەڵ ماوەی پچڕ پچڕی بارانبارینی بەخوڕ، كە پێویستی بە وریایی هەیە.