رونكردنەوەیەك لەسەر خەرج نەكردنی موچەی بەشێكی خانەنشینانی سەربازی بڵاوكرایەوە

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان رونكردنەوەیەكی سەبارەت بەخەرج نەكردنی موچەی مانگی شوباتی بەشێك لە خانەنشینانی سەربازی لەسنوری پارێزگای سلێمانی بڵاوكردەوەو لەبەشێكیدا رایگەیاندوە، ئەو خانەنشینانە كە ناویان لە لیستی موچەی مانگی شوبات نییە ژمارەیان 801 كەسەو كەمئەندامی سەنگەرن كە پێشتر لەسەر هێزەكانی 70 موچەیان بۆ خەرج كراوە، لەچوارچێوەی بڕیاری گواستنەوەی دۆسیەی خانەنشینانی سەربازی لەوەزارەتی پێشمەرگەوە بۆ وەزارەتی دارایی و ئابوریی بەهۆی تەواو نەبون و پەسەند نەكردنی دۆسیەكانیان نەتوانراوە لەمانگی شوباتدا داخڵی لیستی موچە بكرێنەوە، كاتێك لیستی موچەو دۆسیەكانیان گەیشتوەتە بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی پێشمەرگە لە وەزارەتی دارایی لیستی موچەی مانگی شوبات لەبەغداد بوە.
ئاماژەشیكردوە،  لەكاتی وردبینی لە دۆسیەی ئەو خانەنشینانە دەركەوتوە بەشێكی زۆریان  upn  یان نەبوە و بەشێكیشیان وارسن و مامەڵەی وارسیان بۆ نەكرابو، دوای ئەنجامدانی وردبینی 750 خانەنشینیان دۆسیەكانیان پەسەند كراوەو لەلیستی موچەی مانگی ئازار لەسیستمی پەیڕۆڵ داخڵ كراونەتەوە، هەر موچەخۆرێكیش ( upn ) ی نەبێت ناتوانرێت داخڵی سیستمی پەیڕۆڵ بكرێت كە لە ئێستادا لیستی موچە بەو سیستمە ئامادە دەكرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group