سودانی: بەردەوامی موچەی هەرێم پێویستی بەجێبەجێكردنی یاساو رێكەوتنەكانە

1 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
هەردو فراكسیۆنی هەڵوێست و كۆمەڵی دادگەریی لە پەرلەمانی عیراق سەردانی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانیان كردو بەپێی راگەیەنراوێك، بە وردی باسیان لە هەنگاونان بەئاڕاستەی چارەسەری كێشە سیاسی و ئابورییەكان كردوەو هەردو شاندەكە جەختیانكردوەتەوە لەسەر پێویستی بەدوورگرتنی عیراق لەجەنگ و ململانێكان و هەنگاوەكان بۆ پاراستن و بەهێزكردنی ئابوری عیراق. 
راشگەیەنراوە كە شاندە هاوبەشەكە داوایان لە سەرۆك وەزیران كردوە شایستە داراییەكانی خەڵكی كوردستان پارێزراوبێت و لەكاتی خۆیدا بنێردرێت بەتایبەت موچەو پارەی گەنمی جوتیاران و دەرمان و سەرجەم شایستە فیدراڵییەكان.
لەلایەن خۆشیەوە سودانی جەختیكردوەتەوە لەسەر بونی ئاڵنگاری گەورە لەبەردەم عیراقدا لەسەرجەم بوارەكاندا، هەروەها دڵنیاییداوە كە بەردەوامی موچەی موچەخۆرانی هەرێم پێویستی بە جێبەجێكردنی یاساو رێكەوتنەكان هەیە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group