"كوردستان دەبێتە ناوەندێكی سەرەكی هەناردەكردنی ماسی لەسەر ئاستی عیراق"

1 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
رێباز ئیسماعیل بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لەشاری هەولێر رایگەیاندوە، كوردستان دەبێتە ناوەندێكی سەرەكی هەناردەكردنی ماسی لەسەر ئاستی عیراق و ناوچەكە، چونكە ئێستا نەك هەر گەیشتونەتە ئاستی خۆبژێوی، بەڵكو بەشێك لە بەرهەمەكانیان هەناردە دەكەین و نرخیشیان بۆ هاوڵاتیان دابەزاندوە.
بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لەهەولێر بە سایتی فەرمی پارتی وتوە، چەندین ئاسانكاریی گرنگ پێشكەش بەخاوەن پڕۆژەكان كراوە وەك دابینكردنی كارەبای 24 كاتژمێری بە نرخی كشتوكاڵی و لابردنی باج كە هیچ باجێك ناخرێتە سەر هاوردەكردنی (سۆیا) و كەرەستەكانی عەلەف، سەرەڕای ئەوەش هاندانی جوتیاران بۆ بەكارهێنانی سیستمی (قەفەسی داخراو) كە لەكەمترین روبەردا زۆرترین بەرهەم دەدات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group