قائیمقامیەتی رانیە 91 كارتۆن سنگی مریشكی بەستو لەناودەبات

11 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
قائیمقامیەتی رانیە بڵاویكردۆتەوە، لیژنە هـاوبەشەكانیان بەهاوبەشی و ئەندامیەتی سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەكان رۆژانە بەشێوەیەكی بەردەوام  بەدواداچون دەكەن بۆ سكاڵای هاوڵاتیان و پێدانی رێنمایی بە پیشەوەران، هەر بۆ ئەم مەبەستە بڕی 91 كارتۆن سنگی مریشكی بەستویان لەناوبردوە.
ئاماژەی بەوەشكردوە، گۆشتی مریشكە بەستوەكە خاوبۆتەوەو بەستویەتەوە بەوهۆیەشەوە بەهای خۆراكی لەدەستداوەو شیاوی خواردن نییە، سەبارەت بەشێوازی كۆگاكردنی گۆشت و گواستنەی گۆشت تاكو دەگاتە دەستی بەكاربەر پێویستە بەشێوەی تەندروست بێت و بە ئۆتۆمبێلی ساردكەرەوە بگوازرێتەوە لەپێناو پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیان و بەرز هێشتنەوەی ئاستی بەهای خۆراكی بەروبومەكان .
راشگەیەنراوە، لەو هەڵمەتەی گەڕان و پشكنیندا دەستگیراوە بەسەر ئەو بڕە مریشكە بەستوە كە ئەمە بە پێچەوانەی رێنماییەكان ئەژمار دەكرێت و سەرپێچیكاران رێكاری یاساییان بەرامبەر گیراوەتەبەر .

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group