شەقام پێشکەشکار : لاڤە كوردە

خواست و داواكارییه‌كانی شه‌قامی كوردستان له‌پرۆگرامی شه‌قامدا گوێبست بن، به‌رنامه‌یه‌كی‌ رۆژانەیە و لە یەكشەممە تا پێنجشەممەی هەموو هەفتەیەك كاتژمێر 12ی نیوەڕۆ پێشكه‌شتان ده‌كرێت، ئێوه‌ش گوێبیستی گرفت و چاره‌سه‌ره‌كان بن.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر بڕیاری كاركردن به‌ سیستمی VIP بۆ راییكردنی مامه‌ڵه‌ی هاونیشتمانیان له‌ به‌رانبه‌ر 100 هه‌زار دینار راگه‌یاند، به‌ڵام له‌ ژێر گوشاره‌ به‌رفراوانه‌كاندا، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ بڕیاره‌كه‌ هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه‌. له‌ به‌رنامه‌ی "شه‌قام"ی ئه‌مڕۆدا، ئه‌و پرسه‌ تاووتوێكرا و محه‌مه‌د گۆمه‌شینی وته‌بێژی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ به‌شداربو، بڕیاربو موقه‌ده‌م فازڵ حاجی وته‌بێژی پۆلیسی هاتوچۆی هه‌ولێریش ئاماده‌ بێت، به‌ڵام وه‌ڵامی په‌یوه‌ندییه‌كانی نه‌دایه‌وه‌.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group