شەقام پێشکەشکار : لاڤە كوردە

خواست و داواكارییه‌كانی شه‌قامی كوردستان له‌پرۆگرامی شه‌قامدا گوێبست بن، به‌رنامه‌یه‌كی‌ رۆژانەیە و لە یەكشەممە تا پێنجشەممەی هەموو هەفتەیەك كاتژمێر 12ی نیوەڕۆ پێشكه‌شتان ده‌كرێت، ئێوه‌ش گوێبیستی گرفت و چاره‌سه‌ره‌كان بن.

به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆله‌ بارانه‌ی ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ هه‌رێمی كوردستانی گرتۆته‌وه‌ و له‌ هه‌ندَك ناوچه‌ به‌هۆی دروستبونی لافاوه‌وه‌ زیان به‌ر ماڵوحاڵی هاووڵاتیان كه‌وت و رێگاكانی هاتوچۆش په‌كیان كه‌وت. ئه‌مڕۆ له‌ به‌رنامه‌ی "شه‌قام"دا به‌ به‌شداری هیوا قه‌ره‌نی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی راپه‌ڕین، ناسیح حه‌سه‌ن قائیمقامی ده‌ربه‌ندیخان له‌باره‌ی زیانه‌كانی ئیداره‌ی راپه‌ڕین و قه‌زای ده‌ربه‌ندیخانه‌وه‌ رونكردنه‌وه‌ی زیاتر درا و له‌گه‌ڵ ئه‌ژی چه‌تۆ به‌رپرسی به‌شی راگه‌یاندن له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم باس له‌ كۆتاییهاتنی ئه‌م شه‌پۆله‌ كرا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group