شەقام پێشکەشکار : لاڤە كوردە

خواست و داواكارییه‌كانی شه‌قامی كوردستان له‌پرۆگرامی شه‌قامدا گوێبست بن، به‌رنامه‌یه‌كی‌ رۆژانەیە و لە یەكشەممە تا پێنجشەممەی هەموو هەفتەیەك كاتژمێر 12ی نیوەڕۆ پێشكه‌شتان ده‌كرێت، ئێوه‌ش گوێبیستی گرفت و چاره‌سه‌ره‌كان بن.

له‌ دهۆك 261 پارچه‌ زه‌وی به‌سه‌ر زیندانیانی سیاسی دابه‌شكرا و بڕیاره‌ ژماره‌یه‌ك پارچه‌ زه‌وی دیكه‌ش دابه‌ش بكرێت. ئه‌مڕِۆ له‌ "شه‌قام"دا به‌ به‌شداری كامیل زێوه‌ی به‌رپرسی كۆمه‌ڵه‌ی دهۆكی زیندانیانی سیاسی رونكردنه‌وه‌ی زیاتر درا و له‌گه‌ڵ سامان به‌كر ئه‌ندامی حزبی شیوعی كوردستان له‌باره‌ی هه‌وڵه‌كانی بۆ دابه‌شكردنی زه‌وی به‌سه‌ر زیندانیانی سیاسی سلێمانی و هاوتاكردنی موچه‌كانیان له‌گه‌ڵ عیراق، گفتوگۆكرا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group