شەقام پێشکەشکار : لاڤە كوردە

خواست و داواكارییه‌كانی شه‌قامی كوردستان له‌پرۆگرامی شه‌قامدا گوێبست بن، به‌رنامه‌یه‌كی‌ رۆژانەیە و لە یەكشەممە تا پێنجشەممەی هەموو هەفتەیەك كاتژمێر 12ی نیوەڕۆ پێشكه‌شتان ده‌كرێت، ئێوه‌ش گوێبیستی گرفت و چاره‌سه‌ره‌كان بن.

به‌ره‌به‌یانی رۆژی سێشه‌ممه‌ به‌هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌وه‌ له‌ بازاڕی حوڕییه‌ی كه‌ركوك زیاتر له‌ پێنج دوكان سوتان، به‌وه‌ش له‌ماوه‌ی كه‌متر له‌ سێ مانگدا ئه‌وه‌ دووه‌م رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه‌ له‌ بازاڕه‌كانی كه‌ركوكدا. كۆتایی مانگی 11ی ساڵی رابردو ئاگرێكی گه‌وره‌ له‌ بازاڕی قه‌یسه‌ری شاری كه‌ركوك كه‌وته‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ سه‌رجه‌م دوكانه‌كانی بازاڕه‌كه‌ سوتا، به‌ڵام تائێستا به‌هۆی كاری نۆژه‌نكردنه‌وه‌ ئه‌و بازاڕه‌ نه‌كراوه‌ته‌وه‌. ئه‌مڕۆ له‌ به‌رنامه‌ی "شه‌قام"دا له‌گه‌ڵ قه‌یس عه‌بدولڕه‌زاق وته‌بێژی به‌رگریی شارستانی كه‌ركوك و سه‌ید خه‌لیل سه‌رپه‌رشتیاری بازاڕی قه‌یسه‌ری كه‌ركوك گفتوگۆی زیاتر له‌وباره‌یه‌وه‌ كرا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group