شەقام پێشکەشکار : لاڤە كوردە

خواست و داواكارییه‌كانی شه‌قامی كوردستان له‌پرۆگرامی شه‌قامدا گوێبست بن، به‌رنامه‌یه‌كی‌ رۆژانەیە و لە یەكشەممە تا پێنجشەممەی هەموو هەفتەیەك كاتژمێر 12ی نیوەڕۆ پێشكه‌شتان ده‌كرێت، ئێوه‌ش گوێبیستی گرفت و چاره‌سه‌ره‌كان بن.

ماوه‌ی دوو هه‌فته‌یه‌ دووباره‌ پشكنین بۆ خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت له‌ سلێمانی ده‌ستیپێكردۆته‌وه‌ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی گه‌رمیانیش داوا له‌و خاوه‌ن پێداویستیه‌ تایبه‌تانه‌ ده‌كات كه‌ له‌ پشكنین ده‌رنه‌چوون دووباره‌ بچن پشكنین ئه‌نجام بده‌ن. له‌ به‌رنامه‌ی ئه‌مڕۆی شه‌قام له‌گه‌ڵ عومه‌ر گوڵپی به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی و ده‌رون عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی گه‌رمیان گفتوگۆی زیاتر له‌و باره‌یه‌وه‌ كرا .

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group