شەقام پێشکەشکار : لاڤە كوردە

خواست و داواكارییه‌كانی شه‌قامی كوردستان له‌پرۆگرامی شه‌قامدا گوێبست بن، به‌رنامه‌یه‌كی‌ رۆژانەیە و لە یەكشەممە تا پێنجشەممەی هەموو هەفتەیەك كاتژمێر 12ی نیوەڕۆ پێشكه‌شتان ده‌كرێت، ئێوه‌ش گوێبیستی گرفت و چاره‌سه‌ره‌كان بن.

بۆ تاقیكردنه‌وه‌ و دڵنیابونه‌وه‌ له‌ شێوازی كاركردنی، كۆمپانیایه‌كی ئێرانی ده‌رگاكانی سه‌لامه‌تی به‌نداوی دوكان بۆ ماوه‌یه‌ك كرده‌وه‌، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی ته‌ق ته‌قیش هۆشداریی ده‌داته‌ هاووڵاتیانی سنوره‌كه‌ سه‌باره‌ت به‌ به‌ردانه‌وه‌ی ئاوی به‌نداوی دوكان له‌ دوای نیوه‌ی مانگی 3ی داهاتوه‌وه‌. ئه‌مڕۆ له‌ به‌رنامه‌ی "شه‌قام"دا به‌ به‌شداری ئه‌ندازیار حه‌مه‌تاهیر جه‌لال به‌ڕێوه‌به‌ری به‌نداوی دوكان و عومه‌ر ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی ته‌ق ته‌ق گفتوگۆی زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ كرا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group