شەقام پێشکەشکار : لاڤە كوردە

خواست و داواكارییه‌كانی شه‌قامی كوردستان له‌پرۆگرامی شه‌قامدا گوێبست بن، به‌رنامه‌یه‌كی‌ رۆژانەیە و لە یەكشەممە تا پێنجشەممەی هەموو هەفتەیەك كاتژمێر 12ی نیوەڕۆ پێشكه‌شتان ده‌كرێت، ئێوه‌ش گوێبیستی گرفت و چاره‌سه‌ره‌كان بن.

بەپێی بڕیاری پەرلەمانی كوردستان، رۆژی (16)ی نیسانی هەموو ساڵێك كرایە رۆژی ژینگە لە هەرێمی كوردستاندا، ژینگە وەك دیاردەیەكی بابەتی و پەیوەست بە مرۆڤ و ژیان و چالاكییە بەردەوامەكانی مرۆڤەوە، پێویستی بەچاودێریكردن و چاككردنی بەردەوام هەیە، چونكە مرۆڤ بەردەوام لە چالاكیدایەو بە چالاكییەكانیشی زۆربەی كات پیسبوونێك لە ژینگەدا بەجێدەهێڵێت. ئەمڕۆ 16-4 كە رۆژی ژینگەی كوردستانە، چەندین چالاكی و سیمیناری تایبەت بە هۆكارەكانی پیسبونی ژینگە و رێگاكانی چارەسەركردن بەڕێوەدەچن. هەروەها ئەمڕۆ لە بەرنامەی "شەقام"دا بە بەشداری محەمەد تاهیر بریفكانی بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی دهۆك گفتوگۆ لەسەر ژینگەی ئەو پارێزگایە كرا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group