شەقام پێشکەشکار : لاڤە كوردە

خواست و داواكارییه‌كانی شه‌قامی كوردستان له‌پرۆگرامی شه‌قامدا گوێبست بن، به‌رنامه‌یه‌كی‌ رۆژانەیە و لە یەكشەممە تا پێنجشەممەی هەموو هەفتەیەك كاتژمێر 12ی نیوەڕۆ پێشكه‌شتان ده‌كرێت، ئێوه‌ش گوێبیستی گرفت و چاره‌سه‌ره‌كان بن.

رۆژی سێشەممە فەرمانبەرانی زانكۆی سلێمانی بایكۆتی كارەكانیان كردو لەبەردەم دەرگای زانكۆ گردبونەوە و پێنج داواكارییان خستەڕوو، كە پێدانی موچەیە لەكاتی خۆیدا، هەروەها داواكارییەكی دیكە ئەوەیە، ئەگەر موچە لەكاتی خۆیدا نادرێت ئەوا كاتی دەوام كەمبكرێتەوە، یەكێك لە داواكاریەكانی دیكە پلە بەستنە واتە پلەكانیان بۆ دیاریبكرێت تا موچەكانیش بەپێی پلە بێت، پاشەكەوتی موچەكانیش بگەڕێنرێتەوە لە رێگەی هەژماری بانكییەوە و چارەنووسی پاشەكەوتەكان دیاری بكرێن. ئەمڕۆ لە بەرنامەی "شەقام"دا بە بەشداری بەهەست قانع فەرمانبەری زانكۆی سلێمانی و د.كازم فاروق سەرۆكی فراكسیۆنی نەوەی نوێ لەپەرلەمانی كوردستان گفتوگۆی زیاتر لەسەر ئەو پرسە كرا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group