شەقام پێشکەشکار : لاڤە كوردە

خواست و داواكارییه‌كانی شه‌قامی كوردستان له‌پرۆگرامی شه‌قامدا گوێبست بن، به‌رنامه‌یه‌كی‌ رۆژانەیە و لە یەكشەممە تا پێنجشەممەی هەموو هەفتەیەك كاتژمێر 12ی نیوەڕۆ پێشكه‌شتان ده‌كرێت، ئێوه‌ش گوێبیستی گرفت و چاره‌سه‌ره‌كان بن.

هەرچەندە دادگای رەسافەی عیراق بڕیاری داوە پارەی ساڵەكانی 2014 و 2015 و 2016ی گەنمی جوتیاران هەرێم خەرجبكرێت و شایستە داراییەكانی ئەو سێ ساڵەیان وەربگرن، بەڵام رۆژی سێشەممە جوتیارانی هەرێم لە بەغدا خۆپیشاندانیان كرد و یاداشتێكیش دراوەتە سندوقی دراوی نێودەوڵەتی. ئەمڕۆ لە بەرنامەی "شەقام"دا بە بەشداری رێبین شەمامكی پارێزەری خۆبەخشی كەیسی پارەی جوتیارانی هەرێم گفتوگۆی زیاتر لەوبارەیەوە كرا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group