شەقام پێشکەشکار : لاڤە كوردە

خواست و داواكارییه‌كانی شه‌قامی كوردستان له‌پرۆگرامی شه‌قامدا گوێبست بن، به‌رنامه‌یه‌كی‌ رۆژانەیە و لە یەكشەممە تا پێنجشەممەی هەموو هەفتەیەك كاتژمێر 12ی نیوەڕۆ پێشكه‌شتان ده‌كرێت، ئێوه‌ش گوێبیستی گرفت و چاره‌سه‌ره‌كان بن.

رۆژی یەكشەممە ژمارەیەك خاوەن پێداویستی تایبەت لەبەردەم ئەنجومەنی‌ وەزیران لەشاری‌ هەولێر خێمەیان هەڵداو سێ داواكارییان هەبوو یەكێك لەوانە راستەوخۆ موچەكانیان پێبدرێت و دوانەخرێت، هەروەها رێژەی‌ كەمئەندامی لە (70%)وە بۆ رێژەی (55%) كەمبكرێتەوە و دەرگای تۆماركردنی كەمئەندامیش بكرێتەوە. ئەمڕۆ لە بەرنامەی "شەقام"دا بە بەشداری سامان حسێن سكرتێری گشتی یەكێتی كەمئەندامانی كوردستان و فوئاد سدیق بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی هەرێم گفتوگۆی زیاتر لەسەر ئەو پرسە كرا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group