شەقام پێشکەشکار : لاڤە كوردە

خواست و داواكارییه‌كانی شه‌قامی كوردستان له‌پرۆگرامی شه‌قامدا گوێبست بن، به‌رنامه‌یه‌كی‌ رۆژانەیە و لە یەكشەممە تا پێنجشەممەی هەموو هەفتەیەك كاتژمێر 12ی نیوەڕۆ پێشكه‌شتان ده‌كرێت، ئێوه‌ش گوێبیستی گرفت و چاره‌سه‌ره‌كان بن.

نەوا چەندین گوندی سنوری گەرمیان تا ئێستا نەتوانراوە كارەبای نیشتمانیان پێبگات و دانیشتوانی ئەو گوندانەش نیگەرانن و وەك خۆیان دەڵێن بێزابوون لەو بێ كارەباییەی لای ئەوان هەیە، كە چەندین جار هەوڵیانداوە تا كارەبای نیشتمانی بگەیەنرێتە گوندەكانیان، بەڵام بێ سوود بوە، بۆیە پەنایان بۆ رادیۆ نەوا هێنا و بەدواداچونیان بۆ كرا. ئەمڕۆ لە بەرنامەی "شەقام"دا لەگەڵ سیامەند محەمەد بەڕێوەبەری راگەیاندنی كارەبای گەرمیان گفتوگۆی زیاتر لەو بارەیەوە كرا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group