شەقام پێشکەشکار : لاڤە كوردە

خواست و داواكارییه‌كانی شه‌قامی كوردستان له‌پرۆگرامی شه‌قامدا گوێبست بن، به‌رنامه‌یه‌كی‌ رۆژانەیە و لە یەكشەممە تا پێنجشەممەی هەموو هەفتەیەك كاتژمێر 12ی نیوەڕۆ پێشكه‌شتان ده‌كرێت، ئێوه‌ش گوێبیستی گرفت و چاره‌سه‌ره‌كان بن.

وەزارەتی پەروەردە بڕیارەكانی لەبارەی پێدانی چەند نمرەیەك وەك قەرەبوو لە هەردوو وانەی كوردی و عەرەبی لە تاقیكردنەوەی گشتی بۆ خوێندكارانی 12ی ئامادەیی راگەیاند، دوای بڕیارەكەش مامۆستایانی ئینگلیزی و بەشێك لە خوێندكاران دژی بڕیارەكە بوون و لیژنەی ئەزمونەكان و بەشێك لە مامۆستایانی وانەی ئینگلیزی بۆ ئەو مەبەستە كۆبونەوەیان ئەنجامدا تا هەڵەكان دیاریبكرێن و بڕیارێك بدرێت بۆ قەرەبوكردنەوەی خوێندكاران . ئەمڕۆ لە بەرنامەی "شەقام"دا لەگەڵ شێواز مەسعود نوێنەری قوتابیانی ناڕازیی لەوبارەیەوە گفتوگۆ كرا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group