شەقام پێشکەشکار : لاڤە كوردە

خواست و داواكارییه‌كانی شه‌قامی كوردستان له‌پرۆگرامی شه‌قامدا گوێبست بن، به‌رنامه‌یه‌كی‌ رۆژانەیە و لە یەكشەممە تا پێنجشەممەی هەموو هەفتەیەك كاتژمێر 12ی نیوەڕۆ پێشكه‌شتان ده‌كرێت، ئێوه‌ش گوێبیستی گرفت و چاره‌سه‌ره‌كان بن.

باخچه‌كانی سلێمانی خه‌ریكه‌ وشك ده‌بن و ماوه‌ی چه‌ند مانگێكیشه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی باخچه‌كانی سلێمانی داوایكردوه‌ 40 تانكه‌ر له‌ وه‌رزی هاویندا بۆ ئاودانی باخچه‌كان دابین بكرێت، به‌ڵام تائێستا هیچ وه‌ڵامێك نه‌بوه‌ له‌وباره‌یه‌وه‌. ئه‌مڕۆ له‌ به‌رنامه‌ی "شه‌قام"دا له‌گه‌ڵ هاوژین عوسمان لێپرسراوی راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی باخچه‌كانی سلێمانی گفتوگۆی زیاتر له‌وباره‌یه‌وه‌ كرا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group