شەقام پێشکەشکار : لاڤە كوردە

خواست و داواكارییه‌كانی شه‌قامی كوردستان له‌پرۆگرامی شه‌قامدا گوێبست بن، به‌رنامه‌یه‌كی‌ رۆژانەیە و لە یەكشەممە تا پێنجشەممەی هەموو هەفتەیەك كاتژمێر 12ی نیوەڕۆ پێشكه‌شتان ده‌كرێت، ئێوه‌ش گوێبیستی گرفت و چاره‌سه‌ره‌كان بن.

20ی حوزه‌یرانی هه‌موو ساڵێك رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان وه‌ك رۆژی جیهانیی په‌نابه‌ران دیاریكردوه‌و له‌م رۆژه‌دا رێكخراوه‌كه‌ داوا له‌ لایه‌ن و رێكخراوه‌ ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌كات به‌ ئه‌ركی مرۆڤدۆستی خۆیان هه‌ستن و هاوكاری و پشتیوانییه‌كانیان بۆ په‌نابه‌ران زیاتر بكه‌ن و له‌ رێگه‌ی دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار و پێدانی ده‌رفه‌تی زیاتر بۆیان بارودۆخی ژیانێكی شایسته‌نیان بۆ بڕه‌خسێندرێت. ئه‌مڕۆ له‌ به‌رنامه‌ی "شه‌قام"دا به‌ به‌شداری نه‌وا له‌تیف جێگری سه‌رۆكی ده‌زگای لوتكه‌ بۆ كاروباری ئاواره‌ و په‌نابه‌ران و جه‌عفه‌ر محه‌مه‌دی ئه‌نجومه‌نی په‌نابه‌رانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌ سلێمانی ده‌رباره‌ی ره‌وشی په‌نابه‌ران له‌ ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان گفتوگۆ كرا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group