شەقام پێشکەشکار : لاڤە كوردە

خواست و داواكارییه‌كانی شه‌قامی كوردستان له‌پرۆگرامی شه‌قامدا گوێبست بن، به‌رنامه‌یه‌كی‌ رۆژانەیە و لە یەكشەممە تا پێنجشەممەی هەموو هەفتەیەك كاتژمێر 12ی نیوەڕۆ پێشكه‌شتان ده‌كرێت، ئێوه‌ش گوێبیستی گرفت و چاره‌سه‌ره‌كان بن.

ده‌ستدرێژیكردنه‌سه‌ر كچێكی ته‌مه‌ن 8 ساڵان له‌ هه‌ولێر و ئازادكردنی تۆمه‌تباران به‌ كه‌فاله‌ت، كاردانه‌وه‌ی لێكه‌وته‌وه‌ و دوێنێ گردبونه‌وه‌یه‌ك له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری به‌ڕێوه‌چوو، له‌ پشتی ئه‌م روداوه‌شه‌وه‌ باس له‌وه‌ ده‌كرێت باندێك هه‌یه‌ كه‌ ده‌ستدرێژیان كردۆته‌سه‌ر چه‌ند كچێكی منداڵ، به‌ڵام ده‌نگ به‌رزكردنه‌وه‌ و بوێری باوكی ئه‌و كچه‌ ته‌مه‌ن 8 ساڵه‌ بابه‌ته‌كه‌ ده‌جوڵێنێت. ئه‌مڕۆ له‌ به‌رنامه‌ی "شه‌قام"دا له‌گه‌ڵ رۆمیۆ هه‌كاری سه‌رۆكی لیژنه‌ی كار وباری كۆمه‌ڵایه‌تی و مافی مرۆڤ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان و ئاڤان جاف رۆژنامه‌نووس و چالاكی مه‌ده‌نی گفتوگۆی زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ كرا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group