شەقام پێشکەشکار : لاڤە كوردە

خواست و داواكارییه‌كانی شه‌قامی كوردستان له‌پرۆگرامی شه‌قامدا گوێبست بن، به‌رنامه‌یه‌كی‌ رۆژانەیە و لە یەكشەممە تا پێنجشەممەی هەموو هەفتەیەك كاتژمێر 12ی نیوەڕۆ پێشكه‌شتان ده‌كرێت، ئێوه‌ش گوێبیستی گرفت و چاره‌سه‌ره‌كان بن.

كاركردنی تاكسییه‌كان به‌سیستمێكی نوێ رێكده‌خرێت، به‌جۆرێك تاكسییه‌كانی‌ ناوه‌وه‌ و ده‌ره‌وه‌ی‌ شار جیاده‌كرێته‌وه‌و لۆگۆی‌ تایبه‌ت به‌خۆیان لێده‌درێت و ره‌نگی‌ لۆگۆی‌ تاكسییه‌كانیش بۆ سێ‌ پارێزگای‌ هه‌رێم جیاواز ده‌بێت، له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ده‌ر له‌ تاكسی، پاس هه‌یه‌ كه‌ گواستنه‌وه‌ی گشتیه‌ بۆ هاووڵاتیان، به‌ڵام هاووڵاتیانی سلێمانی گله‌ییان له‌ خراپی و كۆنی پاسه‌كان و كاتی كاركردنیان هه‌یه‌. ئه‌مڕۆ له‌ به‌رنامه‌ی "شه‌قام"دا له‌گه‌ڵ سدیق محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی سلێمانی و جه‌لال ئه‌بوبه‌كر سه‌رۆكی لقی سلێمانی سه‌ندیكای گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن گفتوگۆی زیاتر له‌وباره‌یه‌وه‌ كرا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group