شەقام پێشکەشکار : لاڤە كوردە

خواست و داواكارییه‌كانی شه‌قامی كوردستان له‌پرۆگرامی شه‌قامدا گوێبست بن، به‌رنامه‌یه‌كی‌ رۆژانەیە و لە یەكشەممە تا پێنجشەممەی هەموو هەفتەیەك كاتژمێر 12ی نیوەڕۆ پێشكه‌شتان ده‌كرێت، ئێوه‌ش گوێبیستی گرفت و چاره‌سه‌ره‌كان بن.

هاووڵاتیانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام گله‌ییان هه‌یه‌ كه‌ بڕی پێویست ئاویان پێنادرێت به‌ تایبه‌ت له‌ وه‌رزی هاویندا، به‌ڵام گرفتێكی دیكه‌ش هه‌یه‌ كه‌ ره‌نگه‌ كه‌م كه‌س هه‌ستی پێبكه‌ن و به‌دوای چاره‌سه‌ردا بگه‌ڕێن بۆی، ئه‌ویش كوالێتی ئه‌و ئاوه‌یه‌ كه‌ پێیان ده‌گات یاخود ئه‌و ئاوه‌ی له‌ تانكی سه‌ربانه‌كاندا ده‌مێنێته‌وه‌ و دواتر به‌كاریده‌هێننه‌وه‌. ئه‌مڕۆ له‌ به‌رنامه‌ی "شه‌قام"دا به‌ به‌شداری هێمن ره‌فیق ئه‌ندازیاری میكانیك و ئاسۆ شكاك سه‌رۆكی رێكخراوی ئاڤیاری هۆشیاری ژینگه‌یی ده‌رباره‌ی رێگاكانی به‌ده‌ستهێنانی ئاوی پاك و پاككردنه‌وه‌ی تانكی ئاو گفتوگۆ كرا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group