شەقام پێشکەشکار : لاڤە كوردە

خواست و داواكارییه‌كانی شه‌قامی كوردستان له‌پرۆگرامی شه‌قامدا گوێبست بن، به‌رنامه‌یه‌كی‌ رۆژانەیە و لە یەكشەممە تا پێنجشەممەی هەموو هەفتەیەك كاتژمێر 12ی نیوەڕۆ پێشكه‌شتان ده‌كرێت، ئێوه‌ش گوێبیستی گرفت و چاره‌سه‌ره‌كان بن.

بەهۆی هەبونی چەندین شوێنی گەشتیاریی لە هەرێمی كوردستان لە رۆژانی پشو و بۆنەكاندا گەشتیارێكی زۆر لە شارەكانی خواروی عیراق و ئێرانەوە سەردانی ئەو شوێنانە دەكەن. ئەمڕۆ لە بەرنامەی "شەقام"دا بە بەشداری نادر رۆستی وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان و سیپان سالم ئەندامی لیژنەی گەشتوگوزار و ئاوەدانكردنەوە لە پەرلەمانی كوردستان تایبەت بە رۆژانی جەژنی قوربان و هاتنی گەشتیاران و كێشەو گرفتەكانیان گفتوگۆكرا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group