شەقام پێشکەشکار : لاڤە كوردە

خواست و داواكارییه‌كانی شه‌قامی كوردستان له‌پرۆگرامی شه‌قامدا گوێبست بن، به‌رنامه‌یه‌كی‌ رۆژانەیە و لە یەكشەممە تا پێنجشەممەی هەموو هەفتەیەك كاتژمێر 12ی نیوەڕۆ پێشكه‌شتان ده‌كرێت، ئێوه‌ش گوێبیستی گرفت و چاره‌سه‌ره‌كان بن.

لەم مانگەوە پارەی كۆكردنەوەی خۆڵ و خاشاك لە هاونیشتمانیانی سلێمانی وەردەگیرێت و بۆ هەر ماڵێكیش مانگانە پێنج هەزار دینار دیاریكراوە، بەڵام وەرگرتنی پارەی خۆڵ و خاشاك لە دوكان و شوێنە بازرگانییەكان بە گوێرەی زۆر و كەمی خۆڵ و خاشاكی شوێنە بازرگانییەكان دیاریكراوە، بە جۆرێك كەمترین بڕی ئەو پارەیەی وەردەگیرێت 15 هەزار دینارە و زۆرترینیشی 100 هەزار دینار دەبێت. ئەمڕۆ لە بەرنامەی "شەقام"دا بە بەشداری ئاسۆ جەزا سەرۆكی بۆردی كۆكردنەوەی داهاتی شارەوانی سلێمانی و فەرمان خەلیل بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی هەولێر گفتوگۆی زیاتر لەوبارەیەوە كرا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group