شەقام پێشکەشکار : لاڤە كوردە

خواست و داواكارییه‌كانی شه‌قامی كوردستان له‌پرۆگرامی شه‌قامدا گوێبست بن، به‌رنامه‌یه‌كی‌ رۆژانەیە و لە یەكشەممە تا پێنجشەممەی هەموو هەفتەیەك كاتژمێر 12ی نیوەڕۆ پێشكه‌شتان ده‌كرێت، ئێوه‌ش گوێبیستی گرفت و چاره‌سه‌ره‌كان بن.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان هاووڵاتیانی ئاگاداركردۆتەوە لەوەی ئەمڕۆ پێنجشەممە بۆ ماوەی دوو رۆژ رێگای (دەربەندیخان - كەلار) داخراوە ئەوەش بەهۆی كاركردن لە پڕۆژەی نۆژەنكردنەوەی رێگاكە، لە لایەكی دیكەوە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەرێمی كوردستان، سەرقاڵی چەند پلانێكە بۆ كەمكردنەوەی روداوەكانی هاتوچۆ، كە ئەوەش لە رێگەی پەرەپێدانی گواستنەوەی گشتی و چاككردنی رێگاوبانەكان دەبێت. ئەمڕۆ لە بەرنامەی "شەقام" بە بەشداری رائید كارزان مەجید وتەبێژی هاتوچۆی گەرمیان و عەمید ئەسعەد مەلا كەریم بەڕێوەبەری پلاندانانی هاتوچۆی هەرێمی كوردستان دەربارەی ئەوەی تا چەند چاككردنی رێگاوبانەكان روداوەكانی هاتوچۆ كەمدەكاتەوە، گفتوگۆ كرا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group