شەقام پێشکەشکار : لاڤە كوردە

خواست و داواكارییه‌كانی شه‌قامی كوردستان له‌پرۆگرامی شه‌قامدا گوێبست بن، به‌رنامه‌یه‌كی‌ رۆژانەیە و لە یەكشەممە تا پێنجشەممەی هەموو هەفتەیەك كاتژمێر 12ی نیوەڕۆ پێشكه‌شتان ده‌كرێت، ئێوه‌ش گوێبیستی گرفت و چاره‌سه‌ره‌كان بن.

هەفتەی رابردوو ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بڕیاری دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەستی بەشێوەی هەمیشەیی راگەیاند و زیاتر لە 11 هەزار مامۆستای وانەبێژیش لە قوتابخانەكانی هەرێمی كوردستاندا وانە دەڵێنەوە، بەڵام ئەو بڕیارەی حكومەت ئەوانی نەگرتۆتەوە و ئەمڕۆ بەمەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین مامۆستایانی وانەبێژ لە هەولێر و سلێمانی گردبونەوە و چەند داواكاریەكیان خستەڕو. ئەمڕۆ لە بەرنامەی "شەقام"دا بە بەشداری كارزان فیزیك یەكێك لە نوێنەرانی سەرجەم مامۆستایانی وانەبێژ لە سلێمانی و بڕوا ئیبراهیم نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست لە هەولێر گفتوگۆ دەربارەی كێشەكانی مامۆستایانی وانەبێژ و دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەستیش كرا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group