شەقام پێشکەشکار : لاڤە كوردە

خواست و داواكارییه‌كانی شه‌قامی كوردستان له‌پرۆگرامی شه‌قامدا گوێبست بن، به‌رنامه‌یه‌كی‌ رۆژانەیە و لە یەكشەممە تا پێنجشەممەی هەموو هەفتەیەك كاتژمێر 12ی نیوەڕۆ پێشكه‌شتان ده‌كرێت، ئێوه‌ش گوێبیستی گرفت و چاره‌سه‌ره‌كان بن.

وەرزی باران بارین لە هەرێمی كوردستان، كە لە ناوەڕاستی مانگی 10 بۆ سەرەتای مانگی 11 بە گشتی ساڵانە دەستپێدەكات، لەمساڵدا لەو ماوەیەدا چەند بڕێكی كەم لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان باریوە و وەك ئاشكرایە بارانبارین كاریگەری راستەوخۆی لەسەر كشتوكاڵی ناوچەكە هەیە، بەڵام جوتیاران لەئێستادا خەمیانە ئەمساڵ بڕی پێویست باران نەبارێت. ئەمڕۆ لە بەرنامەی "شەقام"دا بە بەشداری شاڵاو جەمال بەڕێوەبەری كشتوكاڵی سلێمانی و مام فارس سەرۆكی رێكخراوی جوتیارانی كوردستان باس لە كاریگەری باران لەسەر كشتوكاڵ و داواكاری و پێداویستیەكانی جوتیاران كرا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group