شەقام پێشکەشکار : لاڤە كوردە

خواست و داواكارییه‌كانی شه‌قامی كوردستان له‌پرۆگرامی شه‌قامدا گوێبست بن، به‌رنامه‌یه‌كی‌ رۆژانەیە و لە یەكشەممە تا پێنجشەممەی هەموو هەفتەیەك كاتژمێر 12ی نیوەڕۆ پێشكه‌شتان ده‌كرێت، ئێوه‌ش گوێبیستی گرفت و چاره‌سه‌ره‌كان بن.

ئەنجومەنی باڵای فەتوای هەرێمی كوردستان لە نوسراوێكدا بە هەشت خاڵ حوكمی سواربوونی ژنانی لەگەڵ شۆفێری تاكسی و حوكمی ئەو پارەیەی شۆفێرەكە وەریدەگرێت باسكردوە و ئاماژە بەوەدەكات دەبێت ژنان لەگەڵ مەحرەمی خۆیاندا بن، ئەوەش كاردانەوەی چین و توێژەكانی بەدوای خۆیدا هێناوە و ئەنجومەنی باڵای كاروباری خانمانیش بە راگەیەندراوێك دژی ئەو فەتوایەیە. ئەمڕۆ لە بەرنامەی "شەقام"دا لەگەڵ ئەمەل جەلال ئەندامی ئەنجومەنی باڵای كاروباری خانمان گفتوگۆكرا و بڕیاربوو د.عیرفان رەشید وتەبێژی ئەنجومەنی باڵای فەتوای هەرێمیش لە بەرنامەكەدا بەشداربێت، بەڵام پەیوەندیەكە بەردەست نەبوو.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group